ئه‌م نامیلكه‌یه باس له گه‌وره‌ترین و گرنگترین بابه‌ت ده‌كات كه بریتییه له وته‌ی مه‌زنی (لا إله إلا الله)، پێگه‌ی ئه‌م وته‌یه، فه‌زڵی، پایه‌كانی، مه‌رجه‌كانی، شیكردنه‌وه‌ی زمانه‌وانییانه‌ی، چ كاتێك سوودی ده‌بێت بۆ بێژه‌ره‌كه‌ی و چ كاتێكیش سوودی بۆی نابێت.
Author: شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: خدر نه‌ژاد كوردستانی
بێ گومان خوای گه‌وره هه‌رچی سیفاتی پێشه‌وایه‌تی هه‌یه كۆی كردوه‌ته‌وه له كه‌سایه‌تی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم. وه ئه‌م بابه‌ته چه‌ند تیرۆژێكه له كه‌سایه‌تی و ژیان و تێكۆشانی پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا صلى الله عليه وسلم.
Author: یاسین ئه‌حمه‌د زه‌نگه‌نه
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
یه‌كێك له‌و دیاردانه‌ی كه بڵاوه له نێو موسڵمانانی ئه‌م سه‌رده‌مه بریتیه له دیارده‌ی لاوازی باوه‌ڕ ، بۆیه توشی دڵ ڕه‌قی و هه‌ست نه‌كردن به تامی گوێڕایه‌ڵی و به ئاسانی ده‌كه‌ونه ناو تاوانه‌وه .
Author: موحه‌مه‌د صاڵح المنجد
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئایینی پیرۆزی ئیسلام ـ به‌ر له‌وه‌ی رۆژئاوا بێت و داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ بكات جا چ له‌لایه‌ن " رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان " (منظمة الأمم المتحدة) بێت، یان له‌هه‌ر رێكخراو و ده‌زگایه‌كی‌تر بێت ـ پێش چوارده سه‌ده زیاتر داكۆكی له مافه‌كانی مرۆڤ كردووه‌و رێزی لێگرتووه.
Author: تاریق مه‌لا تاهیر
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ڕۆژی دوایی راستیه‌كی قورئانیه‌و له‌بیرخۆبرده‌وه و خۆگێل كرد له ئاستیدا مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی دونیایی و له كیس چوونی قیامه‌تێكی نه‌بڕاوه‌یه، وه یه‌كێكه له پایه بڵندو پته‌وه‌كانی ئیمان...وه نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه ـ بچوك و گه‌وره . وه نیشانه بچوكه‌كان ـ زۆر كات ـ له پێش قیامه‌ته به ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌هه‌ندێكی رویداوه، وه‌هه‌ندێكی روینه‌داوه، به‌ڵام ڕوده‌دات هه‌ر چۆن پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆمان هه‌واڵی پێداویین...
Author: یوسف عه‌بدولله یوسف ئه‌لوابل
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: حه‌مزه به‌رزنجی
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌مێك شاره‌زای له‌زمانی عه‌ره‌بی وڕاڤه‌ی قورئان و قۆناغه‌كانی دروست بوونی ئاده‌م ونه‌وه‌كانی ئاده‌می هه‌بێت ته‌نها به‌ئه‌ندازه‌ی تۆزقاڵێكیش زانیاری دژ به‌یه‌ك نابینێته‌وه له‌نێوان ئه‌و ئایه‌تانه‌ی كه باسی دروست بوونی مرۆڤ ده‌كات... به‌ڕێزان ناوه‌ڕۆكی ئه‌م وتاره: وه‌ڵامی گومانی ڕه‌خنه‌گر و نه‌یارانه‌ی ئیسلامه له كوردستان كه ده‌ڵین: خوا له قورئاندا هه‌رجاره و به‌شێوازێك باس له‌دروست بوونی مرۆڤ ده‌كات.
Author: حاجی ئومێد چروستانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: نوسینگه‌ی ( ره‌بوه‌ی ) هه‌ره‌وه‌زیی بۆ بانگه‌واز و وشیاركردنه‌وه‌ی ڕه‌وه‌نده‌كان له شاری ڕیاز